ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، ئهمڕۆ یهكشهممه 26/ 11/ 2017 ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا ئاشكراى كردووه، كه هەریەكە لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و بەحرەین و مسر، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و 11 كەسایەتی ئیسلامیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە، جهختیش دهكاتهوه، كه تەنها نەتەوە یەكگرتووەكان مافی ئەو پۆلێنكردنەی هەیە.
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، له ڕاگهیاندراوێكدا، نووسیویهتى" یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بە بەردەوامی ئیدانەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و كارەكانیانی كردووە و لەهەموو جیهان و ئەمریكا و ئەورووپاش هەر رووداوێكی تیرۆرستی رووی دابێت، هەڵوێستمان هەبووە".
لە راگەیەنراوهكهیدا، ئاشكراى كردووه، كه، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و 11 كەسایەتی ئیسلامییان خستوەتە لیستی تیرۆرەوە، لەكاتێكدا تەنها نەتەوە یەكگرتوەكان مافی ئەوەی هەیە كە ئەو پۆلێنە بكات و لەڕووی یاساییشەوە بڕیاری ئەم وڵاتانە هیچ بایەخێكی نییە.
ههروهها ئاماژهى بهوهداوه، ڕێكخراوەكەیان زیاتر لە 95 هەزار زانا لەخۆدەگرێت كە لەسەر ئاستی جیهان زۆربەیان ناسراو و ناودارن، دهشپرسێت: "باشە ئەگەر ئەمانە هەموویان تیرۆریست بن، كەواتە كێ دەمێنێتەوە؟".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.