وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پێشێلكردنی پیرۆزی رۆژی شه‌ممه، وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
میدیاكانی ئیسرائیل له‌نێویاندا كه‌ناڵی دووی ئیسرائیل كه ده‌زگایه‌كی ناحكوومییه بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه یه‌عقوب لیستمان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل سه‌رجه‌م نێوه‌ندگیرییه‌كانی له نێوان ئه‌و و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو له باره‌ی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردن به‌وه‌ی به پیسكردنی رۆژی شه‌ممه وه‌سفی كردووه، ره‌تكردووه‌ته‌وه.
یه‌عقوب لیتسمان سه‌ر به ره‌وتی حهریدیمی راستڕهوای ئایینی جوولهكهیهئهو ره‌وته باوه‌ڕی وایه كه رۆژی شه‌ممه پیرۆزه و كاركردن له‌و رۆژدا قه‌ده‌غه‌یه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی مه‌عارفی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه قه‌یرانی رۆژی شه‌ممه له‌وانه‌یه حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه هه‌روه‌ك چون هه‌ردوو حكوومه‌تی ئیسرائیلی له ساڵی ١٩٧٦ به سه‌رۆكایه‌تی ئیسحاق رابین و له ساڵی ١٩٩٩ به سه‌رۆكایه‌تی ئیهۆد باراك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادابوو.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.