Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:29

چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌رمانێکی کۆنی مه‌لاریاوه‌

ئه‌و ده‌رمانه‌ ده‌توانێ سیستمی به‌رگری له‌ش بوه‌ستێنێت
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌رمانێكی كۆنی مه‌لاریاوه‌
کوردستان TV
100%

به‌مدواییه‌ زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌رمانێكی 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌توانێ خانه‌كانی به‌رگریی له‌ جگه‌ردا بوه‌ستێنێت، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا نانۆ گه‌ردیله‌كان (هه‌ره‌ ورده‌ گه‌ردیله‌كان) كه‌ هه‌ڵگری ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ن، ده‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ شوێنی گرێی شێرپه‌نجه‌كه‌ و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌رمانه‌كه‌ بگه‌یه‌نن به‌و شوێنه‌ .

زۆرجار به‌ هۆی كاركردی نه‌گونجاوی جه‌سته‌ی نه‌خۆشانی تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌، ده‌رمانی پێویست ناگاته‌ خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌، به‌ڵام به‌مدواییه‌ زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای پزیشكیی له‌ ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی هیوستنی ئه‌مریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌رمانی كلۆركین كه‌ 70 سالأ به‌ر له‌ ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری تای مه‌لاریا به‌كار هاتووه‌، ده‌توانێ ببێته‌ هۆی كاركردی باشی ده‌رمانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ .

به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ ده‌توانێ سیستمی به‌رگری له‌ش بوه‌ستێنێت كه‌ له‌ جگه‌ردایه‌ و فلته‌ر ده‌خاته‌ سه‌ر مادده‌ كیمیاوییه‌كان. وه‌ به‌وجۆره‌ كاتێك سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ به‌شێوه‌ی كاتیی راوه‌ستا، ئه‌وسا ده‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ فلته‌ریان له‌سه‌ر نابێت و ده‌گه‌نه‌ خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و ده‌یانوه‌ستێنن .

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.