Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:24

مارادۆنا کچه‌کانی به‌ دز تۆمه‌تبار ده‌کات

داوای دادگایكردنییان ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و جیهان رایده‌گه‌ێنێ، كچه‌كانم 4،5 ملیۆن دۆلاریان لێدزیوم و داوای دادگایكردنییان ده‌كه‌م.

دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانی راگه‌یاندووه‌: كچه‌كانی هاوسه‌ری پێشووم  4،5 ملیۆن دۆلاریان لێدزیوم و داوای دادگایكردنییان ده‌كه‌م.

مارادۆنا كه‌ ئێستاكه‌ ته‌مه‌نی 57 ساڵه‌ ده‌شڵێ: سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هاوسه‌ری پێشووم كلاودیا ڤیلاڤان و كچه‌كانم به‌ ناوه‌كانی دالما و جیانینا تۆمار ده‌كه‌م .

له‌م باره‌یه‌وه‌ پارێزه‌ری مارادۆنا ده‌ڵێ: ئه‌و كچانه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی مارادۆنایان به‌ره‌و بانكه‌كانی ئۆرۆگوای بردووه‌و به‌شێكیشیان بۆ كڕینی خانووبه‌ره‌ له‌ شارلای به‌رشلۆنه‌ خه‌رج كردووه‌.

وه‌رگێڕان: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.