پۆلیسی بەلجیكا نزیكەی 70 كەسی لە یەكێك لە شەقامە قەرەباڵغەكانی برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا دەستگیركرد بەهۆی بەشداریكردنیان لە كردەوەی تێكدەرانە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك دوكان و باڵەخانەی بازرگانی و ئۆتۆمبێلی پۆلیس دووچاری زیان بوونەتەوە .
ئاژانسی سوێر وەك ئاماژەیەك بۆ نووسینگەی داواكاری گشتی بڵاویكردەوە كە 30 گەنج كە دەم و چاویان بەسترا بوو بەشداریان لە كردەوەی تێكدەرانە كرد و تەواوی جام و رووی باڵەخانە بازرگانیەكانیان شكاند و دواتر هاووڵاتیانی دیكە چوونە ریز ئەو گەنجانەوە .
ئەم كردەوە تێكدەرانە سەری هەڵدا دوای كۆتایی هاتن بە چالاكیەكانی پشتگیری كردنی كۆچبەران ئەوانەی لە وڵاتی لیبیان .
یان یامبون وەزیری ناوەخۆی بەلجیكا رایگەیاند كە ئەو كردەوە تێكدەرانەی ئەم گەنجانە جێگەی قبوڵ كردن نییە ، پۆلیس هەموو ئەوانە دەستگیر دەكات كە بەشداریان لەو كردەوانە كردووە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.