سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە هەرێمی چیانگ لە رۆژهەڵاتی چین روویدا بەهۆیەوە ژمارەیەك باڵەخانە داڕمان و ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون ، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ تا ئێستا پۆلیس هۆكاری تەقینەوەكەی دیاری نەكردووە .
تەقینەوەكە كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی لە كارگەیەك لە ناوچەی گیانگ بی لە شاری نینگبۆی گەشتیاری و تەقینەوەكە زۆر بەهێز بووە . بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ژمارەیەك باڵەخانەی نزیكیش لەو تەقینەوەیە بە تەواوی لە دانیشتوان چۆڵ كراون ، پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی بۆ هۆكاری تەقینەوەكە دەستپێكردووە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.