له پهیوهندییه تهلهفۆنیهكهدا ترەمپ و ئەردۆغان جەختییان لەسەر پشتگیری بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی جنێڤ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆیی سووریا کردووەتەوە، هەردوولا بەپێویستی دەزانن کە قەیرانی مرۆیی سووریا کۆتایی بێت.
کۆشکی سپی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: "سەرۆک ترەمپ بەشێوەی هاوسەنگی راگرتن لە پەیوەندییەکانی پێشوومان لەبارەی دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی رەققە و نەگەڕانەوەی داعش بۆی و جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکان لەو هاوکارییە سەربازییەی بۆ هاوبەشەکانمان کردوون لە سووریا زانیاری داوە بە سەرکۆمار (ی تورکیا) ئەردۆغان.
کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەوشی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ئەو وڵاتەیان تاوتوێ کردووە. هەردوولا جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووەتەوە کە بوونەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاوڕابوون لە سەر گرنگی هاوبەشی ستراتیجی ئەمریکا و تورکیا.
لەم پەیوەندییەدا ترەمپ و ئەردۆغان جەختییان لەسەر پشتگیری بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی جنێڤ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوخۆیی سووریا کردووەتەوە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە: "هەردوولا بەپێویستی دەزانن کە قەیرانی مرۆیی سووریا کۆتایی بێت، رێگە بەگەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە سووریانە بدرێ کە ئاوارە بوون، سەقامگیری بۆ سوریایەکی یەکگرتوو بەدی بهێندرێت و لە دەستوەردانە دەرەکییەکان بپارێزرێت و لە تیرۆریستان پاک بکرێتەوە".
کۆشکی سپی لەبارەی هاوکاریکردنی تیمەکانیان و پێدانی چەک بە پەیەدە لە میانی ئۆپەراسیۆنی رەققەدا، نووسیوویەتی: "سەرۆک ترەمپ بەشێوەی هاوسەنگی راگرتن لە پەیوەندییەکانی پێشوومان لەبارەی دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی رەققە و نەگەڕانەوەی داعش بۆی و جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکان لەو هاوکارییە سەربازییەی بۆ هاوبەشەکانمان کردوون لە سووریا زانیاری داوە بە سەرکۆمار (ی تورکیا) ئەردۆغان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.