گه‌ڕێكی دیكه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهانی له یاری هونه‌ری كوشتاری تێكه‌ڵاو ناسراو به ئێم ئێم ئه‌ی له وڵاتی سه‌نگافوره به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاستی پیاوان و له كێشی ناوه‌ند، یاریزانی ئه‌مه‌ریكی بێن ئه‌سكرێن پارێزگاری له نازناوی پاڵه‌وانی جیهان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی له شینای ئوكی ژاپۆنی برده‌وه، له یاریه‌كه‌داو به‌هۆی لێدانه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانه ئه‌مه‌ریكیه‌كه، شینای ئوكی وه‌ك پێویست به‌رگری پێنه‌كراو ناوبژیوان ناچار بوو كۆتایی به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه بهێنێت.
ئه‌سكرێن هه‌ژده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو بڕیاری داوه به‌یه‌كجاری واز له‌و یاریه بهێنێت.
له كێشی كه‌ڵه‌شێریشدا، لیۆناردۆ عیسای به‌ڕازیلی دوای نیشاندانی ئاستێكی به‌رز له سێ گه‌ڕ، توانی له دای هوان كیمی ڕكابه‌ره كۆریه‌كه‌ی بباته‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌م مسۆگه‌ربكات.
هه‌روه‌ها له كێشی سووك، یاریزانی سه‌نگافوری ئه‌میر خان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو له ئه‌دریان پانگی ئوستڕالی برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
له ململانێكانی ئاستی ئافره‌تانیشداو له كێشی سووك، كچه یاریزانی سه‌نگافوری تیفانی تیۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ڕووبه‌ڕووی پوجا توماری هیندستانی بووه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی پێشبڕكێكه‌ی مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش تیفانی تیۆ حه‌وته‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پاڵه‌وانێتی ئێم ئێم ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.