نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌عد حه‌ریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كى بلاو كرده‌وه‌و تێیدا هاتووه" سه‌عد حەریری رایگه‌یاندووه كه هەڵوێستەكانی حزبوڵا قبوڵ ناكات، كه زیان بە دۆستەکانیان بگەیەنێت یان ئارامی و ئاسایشی وولاتهكانیان بكاتە ئامانج.
لەرۆژی 4ی ئەم مانگە، حەریری لە وەڵاتی سعودییەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان راگەیاند، بەڵام دوای سه‌ردانى كردنى فه‌ره‌نسا و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، له‌سه‌ر داواى میشال عه‌ون سه‌رۆكى لوبنان، بریارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌لپه‌سارد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.