مایكڵ ئۆین گه‌ڕایه‌وه نێو ڕكابه‌ریه وه‌رزشیه‌كان و ئه‌نجامێكی باشی تۆماركرد، به‌ڵام نه‌ك له یاری تۆپی پێ، به‌ڵكو له یاری ئه‌سپسواری.
مایكڵ ئۆینی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌كانی لیڤه‌رپول و ڕیال مه‌درید، دوای چوار ساڵ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاری تۆپی پێ، به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كی خێرخوازیی ئه‌سپسواری كرد كه له‌سه‌ر مه‌یدانی ئه‌سكوت له ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌چوو.
ئۆینی ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ له دوای وازهێنانی له یاری تۆپی پێ، وه‌ك حه‌زو خولیا خه‌ریكی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌سپ و یاری ئه‌سپ سواریه‌و بۆ یه‌كه‌م جاریش به ئه‌سپی كالدێر پرینس به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كی خێرخوازی كرد‌و پله‌ی دووه‌می برده‌وه‌و دواتر له لایه‌ن شازاده چارڵزی جێنشینی بریتانیا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا.
ئۆین كه پێشتر نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه، جگه له ڕیال مه‌دریدو لیڤه‌رپول، له چه‌ند كاتێكی جیادا له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتدو نیوكاسل یونایتد‌و ستۆك سیتی یاری كردووه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنیشی له پێشبڕكێی ئه‌سپسواری ئۆین گوتی، زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م تاقیكردنه‌وه نوێیه له ژیانی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م به‌جۆرێك ناتوانم خه‌نده‌ی سه‌ر لێوم و خۆشحاڵی و ئاسووده‌یی له‌سه‌ر ڕووم لابده‌م.
ئۆین ئاشكراشی كرد كه له كاتی نزیك بوونه‌وه له خاڵی كۆتایی، هه‌ستی به ماندووبوون كرد، ئه‌گینا له بردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه نزیك بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.