له هیندستان وه‌زيرێك سوكایه‌تی به تووشبوانی شێرپه‌نجه ده‌كات و ئه‌و نه‌خۆشیه به سزای خودایی بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌گێڕێته‌وه .
(هیمانتا بیسوا سارمان) وه‌زیری ته‌ندروستی هیندستان له ولایه‌تی سامی ده‌ڵێت، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سزایه‌كی خوداییه نه‌خۆشه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌و تاوان دووچاری ده‌بنه‌وه،له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه تووشبوانی ئه‌و نه‌خۆشیه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی .
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان داوایان له‌م وه‌زیره كردووه داوای لێبووردن له تووشبوانی ئه‌و نه‌خۆشییه بكات ، یه‌كێك له پارته‌كانیش ڕایگه‌یاندووه لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و وه‌زیره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك له‌م ویلایه‌ته دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.