Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:15

یەکەمین کاروانی هاوکاریی مرۆیی بە فرۆکە گەیشتە یەمەن

ئەو هاوكاریانە پێكهاتبوون لە كەرەستەی پزیشكی
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە کە دوو كاروانی دیكەی هاوكاری كە كارمەندانی تیمە فریاگوزارییەكان و ستافی رێكخراوی خاچی سوری هەڵگرتووە، گەیشتوونەتە یەمەن.

یەكەمین كاروانی هاوكاریی مرۆیی بە فرۆكە گەیشتە سەنعای پایتەختی یەمەن، ئەوەش یەکەمین کاروانی مرۆییە بگاتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لەدوای ئەوەی سعودییە گەمارۆی خستووەتە سەر ئەو ناوچانە. 

مێریتخیل رێلانۆ نوێنەری رێكخراوی یونسێف لەیەمەن لەتویتێكدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە کە ئەو هاوكاریانە پێكهاتبوون لە كەرەستەی پزیشكی.

هاوپەیمانی عەرەبی لە 6ی تشرینی دووەم گەمارۆی سەپاند بەسەر یەمەندا، دوای ئەوەی چەكدارە حوسیەكان موشەكێكیان ئاراستەی ریازی پایتەختی سعودیە كرد، بةلام موشەکەکە بەر لەوەی بگاتە فڕۆکەخانەی ریاز، لەلایەن دژە موشەکەکانی سعودییەوە لە ئاسماندا تەقێندرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.