Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:24

لە هەرێمی کوردستان توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەڵکشان دایە

سکاڵا 6987 حاڵەت بووه‌
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 25/11/2017، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە، بڕیاردەری لێژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستان توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەڵكشان دایە.

لە نۆ مانگی ساڵی 2017دا لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 445 تووندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان تۆمارکراون. لەو ماوەیەدا 38 حاڵەتی کوشتن، 166 خۆسووتاندن و 95 حاڵەتی ئەشکەنجە و سکاڵا هەبوون.

زیادبوونی تووندوتیژی لە ساڵانی رابردوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناچاركرد بیر لە رێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی بكاتەوە. ساڵی 2007 حكومەت هەنگاوێكی بۆ ئەو پرسە هاویشت، لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندار بەو پرسەری کردەوە، کە لە 2012ـەوە ناوەکەی لە "بەدواداچوون" بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان گۆڕدراوە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان نووسینگەی کردووەتەوە. دواتر بە هەوڵی حكومەت و پەرلەمان و رێكخراوەكانی ژنان یاسایەك لە پەرلەمان بەنێو یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی دەرچوو.

سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەت و رێكخراوەكانی ژنان، ئامارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەریدەخات هێشتان تووندوتیژی بەردەوامە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئاستی تووندوتیژی بە هەموو جۆرەكانییەوە لەماوەی نۆ مانگی 2017دا بەڕێژەی 28.9% لەچاو نۆ مانگی ساڵی 2016 زیادیكردووە.

ئاماری تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە نۆ مانگی ساڵی 2017 بەمجۆرە بووە: کوشتن 38 حاڵەت ، خۆکوشتن 58 حاڵەت ، سووتان 166 حاڵەت، خۆسووتاندن 95 ، ئەشکەنجە و سکاڵا 6987 حاڵەت، دەستدرێژی سێکسی 101 حاڵەت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.