Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:12

دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشوانی گۆره‌پان و مه‌یدان

یواسین بۆڵت خه‌ڵاتی سه‌رۆكی یه‌كێـتی ناوبراوی پێ به‌خشرا
کوردستان TV
100%


له‌مۆناكۆی وڵاتی فه‌ره‌نسا خه‌لاتی باشترین وه‌رزشوانی یاری گۆره‌پان و مه‌یدان بۆ ساڵی دووهه‌زارو حه‌ڤده‌ دابه‌شكرا.

ئه‌مه‌و له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو هه‌ریه‌ك له‌ موعته‌ز عیسای قه‌ته‌ری و ناڤیساتۆ تیم به‌لجیكی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشوانی ساڵی دووهه‌زارو حه‌ڤده‌یان بۆ یاری گۆره‌پان و مه‌یدان پێبه‌خشرا.

هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا راكه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی یواسین بۆڵت خه‌ڵاتی سه‌رۆكی یه‌كێـتی ناوبراوی پێ به‌خشرا، پێویسته‌ بوترێت به‌خشینی خه‌ڵاتی گۆره‌پان و مه‌یدان به‌م وه‌رزشوانانه‌ به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانیانه‌.

‌ موعته‌ز عیسا براوه‌ی ملوانكه‌ی زێری پاڵه‌وانیه‌تی جیهان بوو له‌له‌نده‌ن، هه‌رچی ناڤیساتۆ تیم بوو ئه‌وا براوه‌ی نازناوی بازدانی به‌رز بوو.

 لای خۆیه‌وه‌ موعته‌ز عیسا له‌لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وان رایگه‌یاند نازانم چۆن هه‌ستی خۆم ده‌رببرم، به‌راستی زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ و ئه‌و ساته‌ جێی شانازیه‌ بۆ من. 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.