لە ناوچه شاخاویه‌كانى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێمى کوردستان شه‌پۆلێكى بارینی بەفر ده‌ستیپێكرووه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌قاى سه‌رماو سۆله‌ى به‌فر ناوچه ده‌شتاییه‌كانى كوردستانى گرتووته‌وه‌و هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە رۆژی پێنجشەممەوە بەفربارین دەستیپێکردووە و شارەکانی تکاب و پیرانشار لە پارێزگای ورمێ و سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بەفرێکی زۆریان لێ باریوە، بەڵام بەو رادەیە نەباریوە کە رێگا لە هاتووچۆی هاونیشتمانیان بگرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سەرمایەکی وشک هه‌رێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا شه‌پۆلى باران بارین و بەفر دەستپێدەکات.
له لایه‌كى تره‌وه له باكوورى كوردستان بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی پارێزگاری وان و دەوروبەری داخراوە و زیاتر لە 20 سانتیمەتر بەفر لەو سنووره باریوه‌و هەروەها پلەی گەرما بۆ 7 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە، هەر بەم هۆیەوە پارێزگاری وان رۆژی هەینی 24-11-2017 ی کردە پشووى فه‌رمى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.