Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:14

پۆلیسی دهۆک: گەنجێک له‌لایه‌ن هاوڕێکه‌یه‌وه‌ کوژرا

گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ قه‌رزی له‌لای تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


کەسێک لە دھۆک بەچەکوش دەکوژرێت کە بەوتەی پۆلیس ئەنجامدەری تاوانەکە پارەی تاوانلێکراو قەرزار بووە، لە ئێستادا "تاوانبارەکە" دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

رائید ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوه‌بەراتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگه‌یاند کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو گەنجێکی 32 ساڵ به‌ناوی "نزار عیسا"، کە خەڵکی ناوچەی کاشێی شاری دھۆکە، لەلایەن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه‌ كوژرا.

گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ قه‌رزی له‌لای تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌بووه‌، دوای كوشتنی هاوڕێكه‌شی، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌، ئۆتۆمبێلی كوژراوه‌كه‌ ده‌باته‌ نزیك شارۆچكه‌ی فه‌یدیێ و جێی ده‌هێڵێت.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوه‌بەراتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک، گوتی: بەھاوکاری کەسوکاری کوژراوەکە توانرا کەسێکی گومانلێکراو دەستگیر بکەن، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوەبەوەی کە ئەو کەسەی کوشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.