Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:43

سونه‌کانى عێراق تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگا ئازادکراوه‌کان هه‌یه‌

سونه‌كان: ئه‌گه‌ر بودجه‌یان زیاد نه‌كرێت ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ بودجه‌ى عێراق ناده‌ین
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د كه‌ربولى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حل) له‌ په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فراكسیۆنه‌كانى عه‌ره‌بى سونه‌، ڕایگه‌یاند" فراكسیۆنى هێزه‌ سونه‌كانى عێراق تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2018ى پارێزگا ئازادكراوه‌كانى ده‌ست داعش هه‌یه‌ و داواشی كرد كه‌ چاو به‌ یاساكه‌دا بخشێنرێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر ناده‌ن، چونكه‌ پاره‌یه‌كی كه‌م بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ ته‌رخان كراوه‌.

كه‌ربولى سه‌رسوڕمانى خۆیى نیشاندا له‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ته‌نها 14 ملیۆن دۆلارى بۆ پارێزگاى ئه‌نبار ته‌رخان كردووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پارێزگایانه‌ بودجه‌كه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت له‌ داهاتوودا تووشى كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.