پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی گەیەندرایە کونسووڵگەری میسر و لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، تێڕوانینه هزرییه‌کانی تیرۆریستان سنوور نابینن، بۆیه له هه‌ر کونجێکی ئه‌م دنیایه‌دا تیرۆریستێک هه‌بێت، ده‌بێته مه‌ترسی بۆ مرۆڤایه‌تی له دنیادا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که گه‌لی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه هزری ئاوه‌ژووگه‌رایی تیرۆریستان تێکبشکێنن و به دنیای ئازاد بڵێن، ئێمه پارێزه‌ری ئازادی و ژیانین.
ئەمڕۆ شەممە 25/11/2017، ھێمن ھەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی، لەبەرامبەر کردەوە تیرۆریستییەکەی میسر، گەیاندە کونسوڵخانەی میسر لە ھەولێر.
هێمن هه‌ورامی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆک بارزانی له ڕێگای عومەر فەهمی، کونسووڵی میسر له هه‌ولێر، گه‌یانده گه‌ل و حکوومه‌تی میسر. سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته‌ی ڕۆژی هه‌ینی، که له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی پارێزگای باكووری سینای میسر له ڕێگای کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژیی تیرۆریستییه‌وه ئه‌نجام درا. له په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆک بارزانی، سه‌ره‌ڕای هاوخه‌می و ئیدانەکردنی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه‌ی که به هۆیه‌وه تا ئێستا 305 شه‌هید و 198 برینداری لێ که‌وتووه‌ته‌وه، ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کی نیشان دا.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانیدا ڕۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ناوچه‌که‌ی تێ که‌وتووه و به هۆیه‌وه وه‌ها بۆشاییه‌ک دروست بووه، که تیرۆریستان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی له‌بار بۆ مه‌رامه تیرۆریستییه‌کانیان به‌کاری ده‌هێنن و تێڕوانینه هزرییه‌کانی تیرۆریستان سنوور نابینن، بۆیه له هه‌ر کونجێکی ئه‌م دنیایه‌دا تیرۆریستێک هه‌بێت، ده‌بێته مه‌ترسی بۆ مرۆڤایه‌تی له دنیادا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که گه‌لی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه هزری ئاوه‌ژووگه‌رایی تیرۆریستان تێک بشکێنن و به دنیای ئازاد بڵێن، ئێمه پارێزه‌ری ئازادی و ژیانین.
عومەر فەهمی، کونسووڵی میسر له هه‌ولێر زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێستەی سه‌رۆک بارزانی)ی کرد، ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ گه‌لی میسر جێگای بایه‌خه و به ناوی گه‌لی میسر و حکوومهتهکهیهوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆک بارزانی دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.