بەهۆی ئەو تەقینەوەی مزگەوتێکی ناوچەی سینای لە میسر کردە ئامانج، پاشان چەند چەکدارێک بەگوللـە هێرشیان کردە سەر نوێژخوێنان، ژمارەیەکی زۆری نوێژخوێنەکان بوونە قوربانی. بەپێی دوایین ئامار کە داواکاری گشتیی میسر لەبارەی ژمارەی قوربانیان بڵاویکردووەتەوە "ژمارەی کوژراوان بۆ 305 کوژراو بەرزبووەتەوە و 128 کەسیش بریندارن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/11/2017 ده‌زگای داواكاری گشتی میسر رایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وتی "الروضة"ـی ناوچه‌ی عه‌ریش له باكووری پارێزگای سینا بۆ 305 كوژراو و 128 بیریندار به‌رزبووه‌ته‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كی داواكاری گشتیدا هاتووه ئه‌و چه‌كداره تهكفیریانهی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به 5 ئۆتۆمبێله‌وه هاتوون و 7 ئۆتۆمبێلی نوێژخوێنه‌كانیشیان سووتاندووه و ته‌قه‌یان له نوێژخوێنه‌كان كردووه‌و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه 305 كه‌س كوژراون كه 27ـیان منداڵن و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان چوبوونه نوێژی هه‌ینی و 128 كه‌سی دیكه‌ش له‌و رووداوه‌دا بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌دراوه كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كان 25 بۆ 30 كه‌س بوون و ئاڵای داعشیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌یان گرتووه و 12 چه‌كدار له به‌رده‌م ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كه‌دا راوهستاوون و ته‌قه‌یان له نوێژخوێنه‌كان كردووه.
ئه‌و كرده‌وه خوێناوییه له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان نیگه‌رانی زۆری به‌دووای خۆیدا هێنا و وڵاتان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.