Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:31

به‌هۆی خراپیی رێگه‌وبان ئۆتۆمبێلێک له‌ رێگه‌ی نێوان کفری و که‌لار  وه‌رگه‌ڕا

خراپیی رێگه‌ و بانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین رووداوه‌ی سووك و دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ رێگه‌ی هاوڵاتییانه‌وه‌ به‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی سه‌ته‌لایتی كوردستان گه‌یشتووه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌ ئێستا له‌ رێگه‌ی نێوان كفری و كه‌لار بارهه‌ڵگرێك كه‌ باری شووشه‌ی هه‌ڵگرتبوو، به‌ هۆی خراپیی رێگه‌ی هاتووچووی نێوان ئه‌و دووشاره‌ وه‌رگه‌ڕا و كه‌سێكیش له‌ رووداوه‌كه‌دا بریندار بووه‌ .

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و رووداوه‌ له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای نێوان كفری و كه‌لار روویداوه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش جۆری بارهه‌ڵگری دووته‌نییه‌ و باره‌كه‌ی كه‌ شووشه‌ بووه‌، هه‌مووی شكاوه‌ و خودی بارهه‌ڵگره‌كه‌ش زیانی پێگه‌یشتووه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی كه‌سێكیش بریندار بووه‌ به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ .

شایانی باسه‌ كه‌ خراپیی رێگه‌ و بانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ساڵانه‌ چه‌ندین رووداوه‌ی سووك و دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

wargaranwargaran

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.