به‌پرسانی شاری پاریس بۆ پیشاندانی هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراوانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر مزگه‌وتی شاری عه‌ریشی میسر، له شه‌وی رابردوودا چراكانی تاوه‌ری ئیفڵیان كوژانده‌وه .
ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس جیا له كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی تاوه‌ری ئیفڵ به ناردنی په‌یامێكی هاوده‌ردیی بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی كرده‌وه تیرۆریستییه خوێناوییه‌كه‌ی شاری عه‌ریشی میسر، پشتیوانیی و هاوخه‌میی خۆی ده‌ربڕیی .
ئه‌و له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه‌كانی تاوه‌ری ئیفڵ په‌یامی هاوخه‌میی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه، كه خۆی له ساڵه‌كانی رابردوودا هێرشی تیرۆریستیی خوێناویی كراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه .
هه‌روه‌ها پێشتریش ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نساش له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ قوربانییانی رووداوه‌كه پیشاندابوو .
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.