Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:57

550 هه‌زار که‌س له‌ ئه‌مریکا شوێنێ مانه‌وه‌یان نییه‌

زیاتر له‌ 60 هه‌زاریان جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كانی ئه‌مریكان
کوردستان TV
100%

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی ، له‌ وڵاتی ئه‌مریكادا كه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهانه‌، بێكاری و نه‌بوونی هۆكاری سه‌ره‌كی بێ لانه‌یین.

ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته‌دا به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ یاخود ناتوانن كار بدۆزنه‌وه‌، ده‌كه‌ونه‌ ژێر قه‌رزی كرێی خانوو، خه‌رجییه‌كانی بیمه‌ی ته‌ندروستی، قه‌رزی كه‌سی و خه‌رجی رۆژانه‌وه‌ ، به‌تێپه‌ڕبوونی كات ناتوانن قیستی خانوو یان كرێكانیان بده‌ن و ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شه‌قام.

له‌ ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ لانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و ناتوانن ئه‌و خانووانه‌ به‌كرێ بگرن كه‌ كڕێی مانگانه‌یان كه‌مه‌ یان په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌، زۆبه‌یان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌سه‌ر كارتۆن ده‌خه‌ون و به‌و شێوه‌یه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

له‌ شاری نیویۆرك كه‌ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و ولاته‌یه‌ و، به‌ ناوه‌ندی دارایی ئه‌مریكا ناسراوه‌، بێ لانه‌كان له‌ سه‌ر قاڵدرمه‌كان به‌ كارتۆن خانوویان بۆ خۆیان دروستكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌ بێ لانه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ نزیكه‌ی 550 هه‌زار بێ لانه‌ له‌ ساڵی رابردوودا، %11یان واتا زیاد له‌ 60 هه‌زاریان جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كانن.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.