Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:11

ئامۆژگارییه‌ک بۆ خانمانی دووگیان

تا پێشگیریی بكه‌ن له‌ مه‌رگی كۆرپه‌
ئامۆژگارییه‌ك بۆ خانمانی دووگیان
کوردستان TV
100%

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیی ئامۆژگاریی خانمانی دووگیان ده‌كات كه‌ له‌ سێ مانگی كۆتایی دووگیانیدا له‌سه‌ر لاته‌نیشت بخه‌ون تا پێشگیریی بكه‌ن له‌ مه‌رگی كۆرپه‌ له‌ناو منداڵدان .

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌زار ئافره‌ت كراوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ مه‌ترسیی مه‌رگی كۆرپه‌ له‌ناو منداڵدانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ سێ مانگی كۆتایی خولی دووگیانیان له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ون، دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌ .

له‌ نێوان ئه‌و هه‌زار ئافره‌ته‌دا 291 كه‌سیان كۆرپه‌كه‌یان به‌ مردوویی هێناوه‌ته‌ سه‌ر دونیا و توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی كه‌ زیاترین گرنگیی هه‌یه‌ باردۆخی جه‌سته‌یی ئافره‌تانی دووگیانه‌ له‌و كاته‌ی خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، واته‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای خه‌ودا باشتره‌ له‌سه‌ر لاته‌نیشت خه‌ویان لێبكه‌وێت .

پرۆفیسۆر ئه‌لیكسانده‌ر هیزل كه‌ به‌رپرسی سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆرپانه‌ی به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وا باشتر ئافره‌تانی دووگیان ته‌نانه‌ت له‌ كاتی سه‌رخه‌وی كورتی رۆژانه‌ش له‌سه‌ر لاته‌نیشت پاڵبكه‌ون .

ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ئاماژه‌ ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌كاتی له‌ خه‌و هه‌ستان ده‌بینن له‌سه‌ر پشت خه‌وتوون نیگه‌ران نه‌بن كه‌ كارێكی چه‌ند مه‌ترسیداریان كردووه‌، گرنگ كاتی ده‌ستپێكی خه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر لاته‌نیشت خه‌و بیانباته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.