Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:01

گریمۆ بە تاکە گۆلیک بەسەرلانۆس سەرکەوت

یاری گەڕانەوە وابریارە لە بۆینس ئایرسی ئەرژەنتین بەرێوەبچێت
کوردستان TV
100%


یانەی گریمۆ سەركەوتنی بەسەر لانۆسی ئەرژەنتینی بەدەست هێناو بەئەنجامی تاكە گۆلیك یاریەكەی بردەوە.

 لەیاری چوونی  كۆتایی پاڵەوانیەتی كوبا لیبرتادۆریس یانەی گریمۆ میوانداری ینەی لانۆسی ئەرژەنتینی كرد.

لەسەرەتای یاریەكەوە تیپی میوان بەئاستێكی بەرز دەركەوتوو توانی چەند هێرشێك بكاتە سەر گۆلی تیپی میوان.

بەڵام گۆڵپارێزی گریمۆ توانی بەرپەرچی تۆپەكان بداتەوە، لەدوایین خولەكی ئەو گێمەش گۆڵپارێزی لانوۆس هەڵیەكی كوشندەی كردو زۆری نەمابوو تۆپ هیلی گۆڵ ببەزێنێت، بەڵام تۆپەكە رێرەوی گۆراو نەچووە گۆڵەوە.

لەگێمی دووەم هەردوولا زۆر هەولیاندا گۆل تۆمار بكەن تا ئەوكاتەی لەخولەكی هەشتاو سێی سیسیرۆ توانی گۆڵی پێشكەوتن لەیاریەكە تۆمار بكات، یاریەكە بەو ئەنجامە تا كۆتایی وەك خۆی مایەوە.

جێی ئاماژەیە یاری گەڕانەوە وابریارە لە بۆینس ئایرسی ئەرژەنتین بەرێوەبچێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.