دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی یانهی پاریس سان جێرمان لەبەرامبەر سەلتیك بەدەستی هێناو بەئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك یاریەكەی بردەوە.
دوابەدوای یاریەكە نەیمار بەرووی رۆژنامەوانان تەقیەوە، لای خۆیەوە نەیمار كە لەو یاریەدا دوو گۆڵی تۆمار كرد رایگەیاند هەمیشە پرسیاری چوونم بۆ ریزهگانی یانەی ریال دووبارە دەكرێتەوە، ئەو پرسیارە زۆر دووبارە بویەوەو لەچەندین شوێنی ناگونجاو.
نهیمار وتیشی ئێوەی ڕۆژنامەوان ناتوانن بەهەواڵی نوێ بازاری فرۆشتن گەرم بكەن و خەڵك لەچاوەروانی هەواڵی خراپ دابێت، چونكه ئەوە روونادات.
لەوەڵامی پرسیاری ئەو سەركەوتنە لێچووی دۆرانی یاری بەرازیل بەرامبەر ئەڵمانیایە نەیمار جەختی كردەوە بزانە ئێوە ئەو ڕۆژەتان بیرهاتەوەو لەیاری نیوەی كۆتایی جامی جیهانی دووههزارو چوارده، بەڵام من خۆشحاڵم بەم بردنەوهیه بەبێ سەیر كردنی ئەنجامی یاریەكە.
پێویستە بوترێت بەهۆی پەیوەندی نێوان نەیمار و ئۆنای ئیمرای و كاڤانی هێرشبەر مشتومری زۆر دهكرێت لەسەر چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەی ریال مەدرید.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.