چوار وڵاتى عەرەبییى كه بریتین له (سعودیە و ئیمارات و میسرو بەحرەین) لە بەیاننامەیەکى هاوبهشدا، هەریەک لە ئەنجوومەنی جیهانی ئیسلامی و یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، بە سەرۆکایەتی "یوسف قەرزاوی" و "عەلی قەرەداغی"، کەسایەتی ئیسلامی دیاری کورد خستە لیستی تیرۆرەوە.
جگه لهمه ئەو وڵاتانە، ژمارەیەک کەسایەتی ئایینییشیان خستە لیستی تیرۆرەوە، کە بریتین لە: خالید نازم دیاب، سالم جابر، مەیسەر جبووری، محەممەد عەلی سەعید، حەسەن سوڵتان، محەممەد سلێمان، محەممەد جەمال ئەحمەد، سەید مەحمود عزت، یەحیا سەید ئیبراهیم، قدری محەممەد شێخ، عەلا سەماحی.
ئەو چوار وڵاتە دەڵێن "ئەو دوو دامەزراوەیە تیرۆریستین، چونكه کار بۆ هاندانی تیرۆر دەکەن لەرێگەی قۆستنەوەی گوتاری ئیسلامی و بەکارهێنانی وەک پاساوێک بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ چالاکییە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکانیان، هەروەها کەسەکانیش کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.