Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:24

عه‌بادى ڕێگه‌ به‌وه‌زیری ئه‌ڵمانیا نادات سه‌ردانى هه‌ولێر بکات

عه‌بادی دەستپێشخەرییەکی ئەڵمانیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رەتدەکاتەوە
کوردستان TV
100%


گۆڤاری دێرشپێگڵی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، سیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەستپێشخەرییەکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئامادەکردبوو، بەڵام لەلایەن خودی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتکرایەوە.

گۆڤارى (دێرشپێگڵ)ى ئه‌ڵمانى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/ 11/ 2017 بڵایكرده‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادى، نێوه‌ندگیرییه‌كى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیای بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌غدا و هه‌ولێر ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ڕێگه‌شى نه‌داوه‌، وه‌زیره‌كه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

گابریێل، بە نیازبوو لە سەرەتای ئەم مانگە، سەردانی بەغدا بکات و دواتریش لە هەولێر لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کۆببێتەوە، بەڵام عەبادی بیرۆکەی سەردانەکەی بۆ هەولێر رەتکردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوور بووە لەسەر سەردانیکردنی هەولێر، تەنانەت ئانگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە عەبادی کردووە کە رێگەی بدات سەردانی هەولێریش بکات، دوای رەتکردنەوەی لەلایەن عەبادی، سیگمار سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ و كونسڵخانه‌شى له‌ هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه‌، هاوكات له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ هاوكاریی سه‌ربازى پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و مه‌شقیشیان پێده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.