پرۆژه‌ی چاڤی لاند ماوه‌ی چوار ساڵه 717 ملیۆن دینار قه‌رزداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانییه‌و تائێستاش ته‌نیا 56 ملیۆن دیناری له‌و بره‌وه داوه‌ته‌وه.
سالار حوسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند: پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك هه‌یه كه گوایه ئێمه ته‌نیا كاره‌بای پرۆژه‌ی چاڤی لاندمان بڕیوه. به‌ڵام ئه‌وه راست نییه، له به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه‌دا له‌ماوه‌ی پێشوودا بۆ ئه‌و كه‌رته پیشه‌سازی و بازرگانییه گه‌ورانه‌ی له پارێزگای سلێمانی هه‌ن، كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه سه‌نته‌ر ناوچه‌ی بازیان، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كه قه‌رزی كاره‌بایان لایه و بڕه‌كه‌ی له سه‌رووی 500 ملیۆن دیناره‌وه بووه و قهرهزهكانیان بۆ ساڵانی پێشوو ده‌گه‌ڕایه‌وه، ئێمه به پلانێك وه‌كو وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م ئیجرائاتمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوبه‌شانه‌دا كردووه به ئاگاداركردنه‌وه‌یان.
گوتیشی: ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك كه به‌ده‌م ئاگاداكردنه‌وه‌ی ئێمه‌وه نه‌هاتووه دوای چه‌ندینجار ئاگاداركردنه‌وه چاڤی لاند بووه. دوای ئه‌وه‌ی هاتوون داوای قیستیان كردووه و قیستیان بۆ كراوه، به‌ڵام له مانگی 8ی 2017 به‌ده‌م قیستدانهكهوه نه‌هاتوون و پاره‌یه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بووی زۆریان له‌لایه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوار ساڵی رابردوو.
ئاشكراشیده‌كات: له‌و رۆژه‌وه‌ی چاڤی لاند ئیشتراكی كاره‌بای لای ئێمه كردووه تاوه‌كو ئێستا زیاد له 717 ملیۆن دیناری لایه، له هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی داویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی رابردوو، ته‌نیا 56 ملیۆن دینار پاره‌ی كاره‌بایان داوه.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.