Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:24

هێزێکی سواتی عێراق سووکایه‌تی به‌ کۆمیته‌یه‌کی یه‌کێتی له‌که‌رکوک ده‌که‌ن

پێیان راگه‌یاندوون كه‌ نابێ هیچ كه‌سێكتان به‌ چه‌كه‌وه‌ ببینرێت
کوردستان TV
#9
100%

هێزێكی سواتی عێراق چوونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك و سووكایه‌تییان به‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 23-11- 2017 هێزێكی سوات چوونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ قه‌ڵای كه‌ركوك،دوای سووكایه‌تی پێكردن به‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه‌، پێیان راگه‌یاندوون كه‌ نابێ هیچ كه‌سێكتان به‌ چه‌كه‌وه‌ ببینرێت و ده‌بێت ده‌رگای كۆمیته‌كه‌ به‌ كراوه‌یی بمێنێت و ناشبێت شتی شاراوه‌تان هه‌بێت.

دوای داگیركردنی كه‌ركوك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رۆژانه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق سووكایه‌تی به‌خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجی هاوكاریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رێگایان داواه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتی بگه‌رێته‌وه‌ ناو شاری كه‌ركوك.

دارشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.