گۆرانیبێژی لاوی كور د(دلزار شه‌نگه) تازه‌ترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی له ژێر ناوی غوربه‌ت و دووری بڵاوكرده‌وه و به وته‌ی خۆیشی كاری جوانتری به ده‌سته‌وه‌یه .
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێی دلزار ده‌ڵێت: ڤیدیۆ كلیپی غوربه‌ت و دووری نوێترین به‌رهه‌می منه كه هۆنراوه‌كه‌ی له لایه‌ن" ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د" دانراوه و" لێزان قادر"یش كاری موزیكی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه كردووه و خۆشم كارم له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی میلۆدی به‌رهه‌مه‌كه كردووه و هه‌ریه‌ك له" یونس ئه‌نوه‌ر و بیلال سه‌نگه‌ر" كاری فۆتۆگراف و ده‌رهێنانیان بۆ ئه‌نجامداوه .
له كۆتاییدا ناوبراو وتیشی كه ئه‌مه دوایین به‌رهه‌می نابێت و به‌م نزیكانه به‌رهه‌می جوانتر پێشكه‌ش به هه‌وادارانی خۆی ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.