Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:19

گه‌زیزه‌ دوو گۆرانی ئاماده‌یه‌

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی" تاسه‌" بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر "گه‌زیزه‌ گه‌ردی"  كه‌ له‌ ئێستادا دانیشتووی ئه‌وروپایه‌ دوو گۆرانی به‌ ناوه‌كانی (وه‌فا و نیگا) ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ .

گه‌زیزه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا  یه‌كه‌م  ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی" تاسه‌" بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ ئێستاداش چه‌ند گۆرانییه‌كی ئاماده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌ردوو گۆرانی "وه‌فا و نیگا" كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاویان بكاته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایكرد تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كانی له‌ لایه‌ن (سمكۆ گه‌ردی) ئاماده‌ كراون و هێمن گه‌ردیش كاری موزیك و كلیپه‌كانی بۆ ئه‌نجام ده‌دات .

جێی باسه‌ بۆ به‌رده‌وام بوونی له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌یك پاڵپشتی ناوبراو ده‌كه‌ن .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.