Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:51

ئه‌رکى بالیۆزى عێراق له‌ جه‌زائیر کۆتایی هات

ئه‌ركى عه‌بدولره‌حمان حامد حوسه‌ینى بالیۆزى عێراق له‌ جه‌زائیر كۆتایی هات
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ى شرۆقى جه‌زائیرى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بلاوى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركى عه‌بدولره‌حمان حامد حوسه‌ینى بالیۆزى عێراق له‌ جه‌زائیر كۆتایی هات، كه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك سال و نیو له‌ شوێنى بالیۆزى پێشووتر عوده‌ى خه‌یرولا ئه‌ركى بالیۆزى عێراقى له‌ جه‌زائیر پێی سپێردرابوو. 

به‌پێى رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ ناوبراو تواناى دبلۆماسی و جێبه‌جێكردنى ئه‌رك و ئارمانجه‌كانى نه‌بوو، به‌ تایبه‌ت له‌و كێشه‌یه‌ى كه‌ له‌سالى 2016 له‌نێوان هه‌ردوو وولاتدا دروست بوو له‌سه‌ر پێدانى فیزاى عێراقى به‌ هاولاتیانى جه‌زائیرى كاتێك ده‌یانویست گه‌شتى ئاینى بۆ عێراق ئه‌نجام بده‌ن .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.