Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 17:18

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌ هه‌ولێرو به‌غدا ده‌کات به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکه‌ن

UN: پێویستە ھەردوولا سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن
کوردستان TV
100%

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك و به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان.

فەرحان حەق، یاریدەدەری گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشكرای كرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بانگھێشتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق دەكات، ھەرچی زووە دەست بە دانوستاندن بكەن.

فەرحان حەق، ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە ھەردوولایەن بە پشتبەستن بە دەستووری ئەو وڵاتە و سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی، پێویست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز و لێدوانی توند ناكات و پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق, كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.