ئاژانسی رۆیتەرز بلاوى كردهوه، كه دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕالیی لە نیویۆرک بە مهبلهغى زیاتر لە 1.6 ملیار دۆلار سزای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات و پارەکەش لە بانکی ناوەندیی ئێران، بلۆک دەکات.
دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕالیی ئەمریکا لە نیویۆرک هەروەها بڕیاری داوە دەست بەسەر بڕی یەک ملیار و 680 ملیۆن دۆلاری بانکی ناوەندیی ئێراندا بگرێت، کە لە هەژماری ئەو باکە دایە لە بانکەکانی نیویۆرک.
بڕیارەکە وەک قەرەبووە بۆ کەسوکاری ئەو ئەمریکییانەی لە تەقینەوەی تیرۆریستیی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کوژران و بریندار بوون.
رۆژی 23/10/1983، دوو بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو، کە دوو خۆکوژ لێیان دەخوڕی، لە دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا و فەرەنسا لە بەیرووت تەقینەوە و بوونە هۆی کوژرانی 241 سەربازی ئەمریکی و 58 سەربازی فەرەنسی و 6 هاووڵاتیی مەدەنی و 75 كهسیش بههۆیهوه بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.