ئهمرۆ چوارشهممه 22-11-2017، حكوومهتى لوبنان یادی 74 سالهى سەربەخۆیی خۆی دەکاتەوە، كه له رۆژێكى وهكو ئهمرۆدا لە ساڵی 1943، لوبنان لەژێردهستى داگیرکاریی فەرەنسا رزگارى بوو و حکوومەتی نیشتمانی له وولات پێکهێندرا.
ژمارەی دانیشتووانی لوبنان بە زیاتر لە چوار ملیۆنه و %27ـی دانیشتووان لە موسڵمانی سووننه مەزهەب و %27یش له شیعه مهزههب پێک دێن، هەروەها %46ـش لە هاووڵاتییانی سەربە مەزهەبە جیاوازەکانی مەسیحییەت پێک دێت.
لوبنان کەوتووەتە بەشی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و رووبەرهكهى 10 هەزار و 352 کیلۆمەتر چوارگۆشە دهبێت.
ههر ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2017، لە چوارچێوەی مەراسیمەکانی تایبەت بە ساڵڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەی، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەسەر داوای سەرۆک کۆماری لوبنان پاشگەزبوونەوەی خۆی لە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ڕاگەیاند.
تێزانین سەعد حەریری لە 4/11/2017، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان له وولاتى سعوودیهوه ڕاگەیاند و هۆکارەکەی بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران لە ڕێگەی حزبوڵاوە لە کاروبارەکانی وڵاتەکەی گەڕاندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.