سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نالیا رایده‌گه‌ێنێ، نایشارمه‌وه كه‌ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت بوونم له‌پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ناو بووه ئه‌وه‌نده كردار نه‌بووه، به‌وپێیه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا وه‌ك پێویست به‌ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسی خۆم هه‌ڵنه‌ساوم .
توانا عوسمان، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نالیا له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا نووسیویه‌تی: دوای زیاتر له 7 ساڵ و 8 مانگ به‌سه‌ر كاركردنمدا له كه‌ناڵی NRT خۆشه‌ویست، هه‌ر له‌دامه‌زراندنییه‌وه بۆ به‌رێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كه، تاوه‌كو ده‌گات به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا و نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌م پرۆژه ناوازه‌یه ، كه پێم وایه به‌دروستبوونی وه‌رچه‌رخانێكی نه‌وعی له‌میدیای بینراوی كوردیدا هێنایه‌كایه‌وه، به‌وپه‌ڕی فهخركردنهوه به پیشه‌ییبوونی خۆم و به‌شێكی زۆر له هاوڕێكانمه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نم كه كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا ببم و له‌ئه‌مڕۆوه وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆی كاری میدیای بكه‌م.
ده‌شڵێ: نایشارمه‌وه كه‌ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت بوونم له‌پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ناو بووه ئه‌وه‌نده كردار نه‌بووه، به‌وپێیه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا وه‌ك پێویست به‌ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسی خۆم هه‌ڵنه‌ساوم له‌ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگانه و بابه‌تیانه‌ی دامه‌زراوه‌كه.
به‌ڵام له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه به‌فه‌رمی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی پیشه‌ییم به‌ناوه‌رۆكی رۆژنامه‌نوسی دامه‌زراوه‌كه‌وه نیه‌و ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆم ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت وه‌ك پێشكه‌شكارێك درێژه پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی دیالۆگ بده‌م.
هیوادارم دامه‌زراوه‌كه پابه‌ندبێت به دروشمه پیشه‌ییه‌كانی خۆی و خزمه‌تی گه‌وره‌تر به دۆخی سیاسی و كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.