گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موومان بینیمان كه چۆن ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیاو به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا باوه‌شییان به‌یه‌كتردا كرد.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌موومان بینیمان كه چۆن ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیاو به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا باوه‌شییان به‌یه‌كتردا كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێوه ده‌زانن هه‌ڵویستی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر هێرشی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی سوریا چۆن بووه، بۆیه پێموایه كه ئه‌م وێنه‌یه بهڵَگهیه لهسهربهرپرسیارییهتی روسیا له یارمه‌تیدانی سوریا.
گوتیشی : كاتێك ڤلادیمێر پۆتین و دۆناڵد تره‌مپ به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان كردووه، رێكس تیله‌رسون له‌و شوێنه ئاماده بووه.
ئاماده‌كردنی:رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.