Erbil 20°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 00:26

وه‌رگرتنی پارەی زبڵ و خاشاک لە هاووڵاتییان هەڵوەشایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی دەركرد
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا كە بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك لە هاووڵاتییان هەڵبوەشێتەوە، بەو پێیەش ئەو بڕیارە چیتر جێبەجێ‌ ناكرێت.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و شارەوانییەكانی ئەم شارە بڕیاریان دا لە بەرانبەر فرێدانی زبڵ و خاشاكی هاووڵاتییان پارە وەربگرن، وابڵاوی كرابۆوه‌وه‌ كە ئەو پارەیە بە شێوەیەكی "وەهمی" لە چەند گەڕەكێك كۆ دەكرێتەوە.

لەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك لە هاووڵاتییان هەڵوەشایەوە و چیتر ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ ناكرێت.

پێشتر بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك لە هاووڵاتییان ناڕەزایی لێ‌ كەوتەوە بەهۆی ئەوەی كە هاووڵاتییان لە تەنگژەی داراییدان و ناتوانن پارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاك دابین بكەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.