نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، باس لە بریاری دادگای فیدرالی دەکات و دەڵێت: "ئەی دادگای فیدڕالی بۆچی بڕیار بۆ حکوومەتی عێراق دەرناکات کە 55 خاڵی دەستووری عێراقی پێشێل کردووە".
بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ باسنیوز گوتی" بریاری دادگای فیدڕالی عێراق سیاسییە و دەستووری نییە ئەوەشی کراوە زیاتر کاردانەوەی سیاسییە و لایەنگری بەغدای پێوە دیارە، لەکاتێکدا کە دادگای فیدڕالی ئەم بڕیارە دەدات کە حکوومەتی عێراق 55 خاڵی دەستووری عێراقی پێشێل کردووە، لەهەمان کاتدا ماددەی 140 کە خاڵێکی زەقی دەستوورییە تائێستا عێراق هیچ هەڵویستێکی نەبووە دادگای فیدڕالیش هیچ باسێکی نەکردووە، پەرلەمانتار هەیە شانازی بەوەوە دەکات کە نەیهێشتووە 10 ساڵە ئەو ماددەیە جێبەجێ بکرێت کەچی دادگای فیدڕالی لە کوێیە؟".
ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت دادگای فیدڕالی عێراق تانە لەو خاڵانە بدات کە بەغدا جێبەجێ نەکردووە، دواتر بەچ بڕیارێک بوودجەی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بڕدرا ئەو کاتە دادگای فیدڕالی لەکوێ بوو؟.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.