Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:06

میدیای فەرمیی یەکێتیی: کۆسرەت ڕەسول عەلی چەند ڕۆژى تر ده‌گەڕێتەوە کوردستان

تەندروستیی کۆسرەت ڕەسول زۆر باشە
کوردستان TV
100%

دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بڕیارە چەند ڕۆژێکی تر بگەڕێتەوە کوردستان.

میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە زاری سەرۆکی تیمی پشکنینی چارەسەرکردنی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاندووە، کە تەندروستیی کۆسرەت ڕەسول زۆر باشە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بۆ ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

 

کۆسرەت ڕەسول عەلی، لە ڕۆژی شەممە 11/11/2017، بە ھۆی نەخۆشییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، پاشان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەنرایە وڵاتی ئەڵمانیا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.