Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:28

وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

بڕی 300 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیانراوێك لەبارەی زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی هەفتەی ڕابردوو بڵاو دەكاتەوە و بڕی ئەوپارەیەی كە وەك قەرەبوو دەدرێت بە هاووڵاتییانی ئەو سنوورە دیاری دەكات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی) نێردراوە و تێدا ھاتووە، سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی کە بۆتە ھۆی گەیاندنی زەرەرو زیانی گیانی و ماڵی لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای (سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان، دەربەندیخان)، لە کاتی ئەم کارەساتە دا، وەک پێشینەی بەردەست بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارە ھەنوکەییەکان، بڕی (300) ملیۆن دینار تەرخان کرا.

وەزارەتی دارایی، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ئەو بڕە پارەیە بەمشێوەیە تەرخان کراوە:

1- بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.
2- بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.
3- بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان.

ھاوکات ئەوەش روون کراوەتەوە، کە لە کاتی ئێستاش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕی (یەک ملیار) دینار لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، بۆ چاککردنەوەی گیروگرفتەکانی ئاو و کارەبا لە شارۆچکەی (دەربەندیخان) لەسەر داواکاری پارێزگای سلێمانی تەرخان کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.