حکومەتی هەرێمی كوردستان داوا له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات كه نێوهندگیری بکات بۆ لابردنی ئەو ئابلوقانەی لەلایەن بەغداوە لەسەر هەرێمی کوردستان سەپێنراون، ههر له داواكه دەستبەجێ بەگەڕخستنی هەوڵهکانیان بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئەو سزا بەکۆمەڵەی که حکومەتی عێراق سەپاندوویەتی بەسەر گەل و حکومهتی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەستبەجێ بەگەڕخستنی هەوڵهکانیان بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئەو سزا بەکۆمەڵەی که حکومەتی عێراق سەپاندوویەتی بەسەر گەل و حکومهتی هەرێمی کوردستان.
ئەو سیاسەتە سزائامێزە کە لەلایەن بەغداوه له دژی هەولێر پەیڕەو دەکرێت، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێوەدەوڵەتییەکانە، له کاتێکدا که ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراق بریتیە لە پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق به ئاورەکانیشەوە و هەرەوەها پێویسته حکومەتی عێراق مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی تاك و کۆمەڵگا بپارێزێت.
کەمکردنەوەی بودجەی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 بە بێ ڕاوێژکردن لهگهڵ حکومەتی هەرێمی کورستان، داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان و سنووردارکردنی گەشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە و سزادانه بەکۆمەڵانهی که دژ بە هاوڵاتییان ڕاگهێندراون.
ئەو سزادانانه بونەتە هۆی ڕێگریکردن لە ههوڵهکانی یارمەتی مرۆیی و پێداویستی رۆژانە بۆ زیاتر لە یهك ملیۆن و پێنج سهد ههزار ئاوارە کە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە. بە هاتنی وەرزی زستان، زۆرێک لەو ئاوارانە که بهشێکیان لە خوشك و برا یەزیدیەکان و کریستیانەکان وئاوارەکانی ئەم دوایەی کەرکوک وتوزخورماتو وشوێنەکانی تر پێکدێن، بەبێ پێداویستی و یارمەتی سەرەکی دەمێننەوە کە لەلایەن رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان و نێودەوڵەتیەکان پێشکەشیان دەکرا.
فرۆکەخانەکانی ههولێر و سلێمانی زۆر گرنگن بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکان و بۆ دەستەبەرکردنی پێویستییه سەرەتایی و سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتیان بە گشتی، لەمانە خزمەتی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان وقوربانیان وبرینداران لە شەری دژ بە داعش. سنووردارکردنی مافی گەشت دەبێتەی هۆی زیانگەیاندن بە بواری ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتن.
نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور و رێکخراوە ناحکومییەکان و ئەندامانی تری کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی بەشێکی سەرەکین لە پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ئاوارانەی کە پهنایان هێناوهته بهر حکومەتی هەرێمی کوردستان.
توانایی گەشتکردن بە خێرایی و گواستنەوەی ئامراز و کەلووپەل بەزووترین کات و بەکەمترین خەرج زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتانەی که ئاوارەکان پێویستیان پێیهتی. بەم دواییە، سزا سەپێنراوەکان لەلایەن حکومەتی عێراقی بۆ گەشتی فرۆکەوانی بوەتە هۆی ڕێگری لە گەیاندنی یارمەتییە نێودەوڵەتیەکان بۆ زیانلێکەوتوانی ئەو بوومەلەرزەی کە بە پلەی 7.3 هەرێمی کوردستانی هەژاند.
ئابلوقەی ئاسمانی له دژی گەشته ئاسمانییهکان کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی ههبووه لەسەر بەرژەوەندییەکانی پیشەگەرانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و لەسەر توانایی بەردەوامبوونی سەرمایەگوزاری ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتی، کە ببونە هۆکاری دروستکردنی هەزاران هەڵی کار بە تایبەتی بۆ چینی گەنجان و خانەوادەیان.
بەبێ گەشتی فرۆکەوانی نێودەوڵەتی، کە زۆر گرنگە بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی، پێشبینی دەکرێت ئەگەری سەرهەڵدانی کۆچی هاوڵاتیان دەستپێبکاتهوه.
بۆیە ئێمە داوا له کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق هانبدات بۆ ئەوەی بەبێ مەرج ئەو ئابلوقەیە هەڵگرێت که له دژی ههرێمی کوردستان ڕاگهیاندراون، له نێویانیشدا ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆی دژ به هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل و سلێمانی. هەوڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گرنگ دەزانین لە نێوەندگیریکردن بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئابلوقەی ئاسمانی و سزا بەکۆمەڵەکانی تری سەپێنراو بەسەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بەدووربگرین لەو کاردانهوه نەرێنیانە لەسەر خزمەتگوزاری مرۆیی، بواری تەندروستی ، پەروەردە و خوێندن، ئاسایشی خۆراك، ئاسایشی هاوڵاتیان، بوارەکانی کار و داهات لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.