Erbil 5°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 23:00

محه‌مه‌د که‌مال: ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌ که‌رکووک بکرێت، ئێمه‌ به‌شداری تێدا ناکه‌ین

كه‌ركووك داگیر كراوه‌ و حوكمی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات
کوردستان TV
#7 #9
100%

سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ، بڕیاره‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام نادرێت، چونكه‌ داگیر كراوه‌.

محه‌ممه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به‌ ماڵپه‌ری پارتی راگه‌یاند: داوامان كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ و هۆڵیشی بۆ ته‌رخان كراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی:زۆر ئاساییه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر بكرێت، چونكه‌ چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ڕه‌مادی له‌ به‌غدا كراوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ له‌ دهۆك كراوه‌، بۆچی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نییه‌ له‌ هه‌ولێر كۆ ببێته‌وه‌؟ له‌ كاتێكدا كه‌ركووك داگیر كراوه‌ و حوكمی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بۆیه‌ ئێمه‌یش ئاماده‌ نین بگه‌ڕێینه‌وه‌ ژێر حوكمی سه‌ربازی.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك بكرێت، ئێمه‌ به‌شداری تێدا ناكه‌ین.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.