منداڵانی عێراق له ره‌وشێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ناشزانن كه ئه‌مرۆ رۆژی جیهانی منداڵانه و حكوومه‌تی عێراقیش هیچ گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی منداڵان نادات.
هێمن باجلان ،ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: به هۆی نه‌بوونی پڕۆگرامێكی حكوومی تایبه‌ت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی منداڵان، ره‌وشی منداڵان له وڵات تراژیدییه.
هه‌روه‌ها گوتی: ره‌وشی منداڵانی عێراق، تراژیدییه به تایبه‌تیش له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان، چونكه منداڵانی خوارووی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له‌و ناوچانه به‌درێژایی ئه‌و ماویه‌ی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدابوون، رووبه‌ڕووی مێشك شووشتنه‌وه بوونه‌ته‌وه و له لایه‌ن داعشه‌وه كرابوون به قه‌ڵغانی مرۆیی.
روونیشیكرده‌وه كه منداڵانی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان له میانی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعشه‌وه ناچاركرابوون پڕۆگرامی رێكخراوه‌كه له قوتابخانه‌كان بخوێنن و وێرای تێكچوونی باری ده‌روونی كه منداڵان له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و تیرۆریستان رووبه‌ڕووی بوونه‌وه.
گوتیشی: تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی منداڵان نادات، ته‌نانه‌ت هیچ پڕۆگرامێكی تایبه‌تی به دووباره ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ژیانی منداڵان نییه.
٢٠ی تشرینی دووه‌م هه‌موو ساڵێك رۆژی جیهانی منداڵانه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڕیاری ٨٣٦ له ساڵی ١٩٥٤ دیاری كردووه و له‌م رۆژه‌دا سه‌رانسه‌ری وڵاتان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان ئاهه‌نگ ده‌گێرن و كار له پێناو خۆشگوزه‌رانی منداڵانیان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.