Erbil 2°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 23:20

ئه‌مریکا خواردنه‌وه‌ کهولییه‌کانی له‌ سه‌ربازانی قه‌ده‌غه‌ کرد

سوپای ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ ژاپۆن كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا، خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان له‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ئۆكیناوا ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن قه‌ده‌غه‌ كرا.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی، نیكۆلاس جه‌میز-مه‌یكلیانی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له‌ كاتی لێخوڕینی بارهه‌ڵگر به‌ سه‌رخۆشی له‌ باشووری ئۆكیناوا هیده‌ماسا تایرای ته‌مه‌ن ٦١ی شێلا، سوپای ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا خواردنه‌وه‌، كڕین و به‌كارهێنانی خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان له‌و سه‌ربازانه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ كه‌ له‌ ژاپۆنن، تاكو ده‌ركردنی فه‌رمانی دووه‌میش قه‌ده‌غه‌یه‌ سه‌ربازان له‌ بنكه‌كانیان له‌ ئۆكیناوا بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ دوێنێ، نیكۆلاس جه‌میز-مه‌یكلیان ده‌ستگیركرا. دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت ناوبراو سێ هێنده‌ی ئاستی ئاسایی كهولی خواردۆته‌وه‌.

له‌و ناوچه‌یه‌ی رووداوه‌ی تیادا روویداوه‌ نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیانن و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ پێده‌چێت ئه‌و رووداوه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن دژ به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه‌ له‌ ئۆكیناوا.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.