له‌كاتی دابه‌شكردنی خۆراكی بێبه‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی خێرخوازه‌وه له گوندێكی مه‌راكش، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 كه‌س كوژران و 38 كه‌سیش برینداربوون. ئه‌وه‌ش به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی خه‌ڵكه‌كه بووه بۆ سه‌ر یه‌كتر .
ئه‌و رووداوه كاره‌ساتباره له گوندی سیدی بولالامی نزیك شاری مه‌راكشی ئه‌م وڵاته روویداوه، كاتێك كه كه‌سێكی سامانداری خێرخواز ویستوویه‌تیی خۆاردنێكی بێ به‌رامبه‌ر بدات به خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و گونده .
به وته‌ی شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه نزیكه‌ی 800 كه‌س له خه‌ڵكی گونده‌كه بۆ وه‌رگرتنی خۆراكی بێ به‌رامبه‌ر كۆببوونه‌وه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی پلان له دابه‌شكردنی خۆراكه‌كه‌دا، خه‌ڵكه‌كه گوشارێكی زۆریان هێنا بۆ سه‌ر یه‌كتر و بارودۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچوو. له ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌وتنه ژێر ده‌ستوپێ و 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 38 كه‌سیش برینداربوون .
وه‌ك ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی كوژراوان زیاتر ببێت، چونكه باری ته‌ندرووستیی به‌شێك له برینداران زۆر ناجێگیره .
یارمه‌تیی مرۆیی وه‌كو ئه‌وه له مه‌راكش له‌چاو زۆرێك له وڵاتانی دیكه زیاتره، به‌لام به هۆی نه‌بوونی پلان، به‌شێوه‌ی گشتی رووداوی له‌مجۆره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه .
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.