Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:35

پۆلیسی سلێمانی باندێکی ساخته‌کردنی دراوی ده‌ستگیرکرد

بڕی ١٠ هه‌زار دۆلاریان ساخته‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، باندێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ بڕی ١٠ هه‌زار دۆلاریان ساخته‌ كردووه‌ .

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی 19/11 /2017له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ باندێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ بڕێك پاره‌یان ساخته‌ كردووه‌.

پۆلیس ده‌شڵێ: دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی خه‌له‌كانه‌وه‌ توانرا باندێك ده‌ستگیربكرێت كه‌ بڕی ١٠ هه‌زار دۆلاریان ساخته‌ كردووه‌.

ئه‌و بانده‌ پێك هاتوون له‌ ٣ تۆمه‌تبارو سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون و به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ندن.

ئه‌و ٣ تۆمه‌تباره‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردن ده‌ستگیركراون و ده‌ست به‌سه‌ر بڕه‌ پاره‌كه‌شدا گیراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.