ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات.
سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تاوتوێی سێ بابەت دەكات:
تەوەری یەكەم باسی تۆماركردنی كۆمپانیاكانە و ھەروەھا تەوەری دووەمیش ڕێنمایی لەبارەی ئەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە دهكرێت.
د. نووری عوسمان گوتیشی تهوهری سێیهمی كۆبوونهوهكه تاوتوێی دانانی ڕەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و تووتن دەكرێت، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.