Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:06

ئیسڕائیل: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌

په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیدا گه‌شه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زیرێكی ئیسرائیلی رایده‌گه‌ێنێ، په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا و به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ نهێنین و عاده‌ته‌ن ئێمه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ نین كه‌ بترسین له‌ ئاشكراكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌.

له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیلدا كاتێك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری شاردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیه‌ پرسیاری لێكرا، وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شناینتز گوتی:  په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا و به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ نهێنین و عاده‌ته‌ن ئێمه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ نین كه‌ بترسین له‌ ئاشكراكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌.

گوتیشی: لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ گرنگی ده‌دات به‌ نهێنی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان. به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه‌ به‌ڵام ڕێز له‌ خواستی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌گرین كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامیدا گه‌شه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌ نهێنی ده‌یهێڵینه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌ر

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.