300خێزانی داعش له باكووری نه‌ینه‌وا گواسترانه‌وه بۆ نزیك شاری به‌غداو پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و چاوه‌رێ ده‌كرێ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌و خێزانانه ره‌وانه بكرێن.
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: هێزێكی تایبه‌ت، ٣٠٠ خێزانی داعش له كۆی دوو هه‌زار خێزان له گرتووخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی تلكێف گواسته‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی تاجی له به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتی: پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه به‌رده‌وامه كه گومان ده‌كرێت له نێویاندا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ هه‌بێت كه له باوكی عێراقیین.
گوتیشی: به‌دووری نازانین كه ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی عێراق لای ئافره‌ته‌كانی داعش هه‌بن چی ئه‌وانه‌ی له باوكی عێراقی بن یاخود ئه‌وانه‌ی له كاتی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای عێراق له ساڵی ٢٠١٤دا، له خێزانه‌كانیان رفێنراون.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات رایگه‌یاند: پكشنینی DNA بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه كراوه كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی تاجی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.